هۆكارى دابه‌زینی به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ئاشكرا ده‌كرێت
لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كرده‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه هۆکاری دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پشت به‌ستنی بانکی ناوه‌ندی به چرند بانکێکی ئه‌هلی له مه‌زادی دراوی بیانی وه نه‌بوونی چاودێری یه‌کی به‌هێز بۆ کاری ئه‌و بانکانه.
له ڕا گهیندراوهكهدا له ژێر ناونیشانى (به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار)، كه كۆپییه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه :" بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار له بازاره‌کانی عێراق و سه‌قامگیربوونی، ده‌بێت بانکی ناوه‌ندی عێراق پێداچوونه‌وه به ئالیاتی فرۆشتنی دۆلار بکات بۆ سه‌قامگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی".
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌کاته‌وه که هۆکاری دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پشت به‌ستنی بانکی ناوه‌ندی به چرند بانکێکی ئه‌هلی له مه‌زادی دراوی بیانی وه نه‌بوونی چاودێری یه‌کی به‌هێز بۆ کاری ئه‌و بانکانه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق داوای له بانکی ناوه‌ندی کردووه بۆ کۆنترۆل کردنی مه‌زادی دراوی بیانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری بانکه ئههلێکان. داتا‌و به‌یاناتی فه‌رمی ده‌یسه‌لمێنن که هه‌ندێک له‌و بانکانه به پسوهلهی ساخته به‌شداری له مه‌زادی کرینی دۆلار ده‌که‌ن.
لیژنه‌ی دارایی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، که لیژنه‌یه‌ک پێکده‌هێنێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاریی و هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاره‌کانی عێراق و چاودێری کردنی بانکی ناورندی و پرۆسه‌ی فرۆشتنی دۆلار که جێگه‌ی گومان و پرسیاره و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش مافیاکانی بازاڕ و و بازرگانه‌کانی دراو کۆنترۆڵی نرخی دراوی عێراقیان کردووه.
Bas News-
