نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی بەیانی.
ئەمڕۆ شەممە (2016/10/8)، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 131 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 750 دینار بوو.
Bas News-
