یادگار خەمی زۆری جێهێشت باوكی هێشتا وەكو دوو ساڵ لەمەوبەر زۆر بەكوڵ دەگری
محەمەد زۆر بەكوڵ دەگریا كاتێك قسەی دەكرد، ئەو هێشتا خەمەكانی دووساڵ لەمەوبەری وەكو خۆی ماوە كە چۆن كوڕەكەی بەڵێنیدابوو لەبەرەكانی شەڕ بگەڕێتەوە، بەڵام قەت ئەو رۆژەی نەبینی.
ئەوەی خەمە بەجێماوەكانی یادگار محەمەد-ی بۆ كەسوكاری زیاتر كردووە، هۆگریو خۆشەویستییە زۆرەكەی بوو وەكو كوڕە گەورەی ماڵ، لەدواقسەكانیشیدا هەر دڵی لای خۆشی ئەوان بووەو چەند رۆژێك بەر لەجەژنی رەمەزانی 2014 بەڵێنیدا لەماڵەوە بێت، بۆ ئەوەی پێكەوە ئەو بۆنە ئاینیە بەڕێبكەن.
"شەوێك پێش 24-7ی ئەو ساڵە، تەلەفۆنی كردو وتی باوە (باوكە) بەیانی دێمەوە، یەك رۆژم ماوەو جەژن لەگەڵ ئێوە دەكەم، بەرێبواری برام بڵێ بەنزین بكاتە ئۆتۆمبێلەكەمەوە بۆ ئەوەی جەژن كوێتان ویست بتانبەم"، محەمەد (60 ساڵ) بەدەنگێكی زۆر بەزر دەگریا كاتێك لەرێی تەلەفۆنەوە باسی كوڕەكەی دەكرد.
Xendan-
