سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران: دەبێت سکاڵا لە دژی مالیکی تۆمار بکرێت
ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ڕایگەیاند: "یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بەهۆیەوە بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون دەبێتەوە کە بۆچی بودجەی خەڵکی کوردستان بە نایاسایی بڕاوە، دەکرێت ھاوکارییان بکرێت، پەنابردنە بۆ دادگای فیدڕاڵیی عێراق، تاوەکوو ئەو پرسە بە فەرمی ڕوون بکرێتەوە، تاکوو دۆسیەی بڕینی بودجەی کوردستان لە لە بابەتی سیاسییەوە بکرێتە بەڵگەی یاسایی بۆ ئەوەی سزایی ئەو کەسانە بدرێت کە ئەو کارەیان کردووە".
سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەران، ئەوەشی خستەڕوو: "دادگای فیدڕاڵیی عێراق، ھەندێکجار بۆی ھەیە بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵوەشێنێتەوە، بۆیە پەنا بردن بۆ دادگای فیدڕاڵ، چارەسەرە، چونکە دەتوانێت ڕوونکردنەوە و لێپرسینەوەش بکات".
باسنیوز
