حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە دەکاتە پشووی فەرمی
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه ژیان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ڕۆژمێری كۆچی بێت، 10ی موحه‌ڕه‌م ده‌كه‌وێته ڕۆژی سێشمه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق چوارشه‌ممه‌ی كردووه‌ته 10ی موحه‌ڕه‌م و پشووی فه‌رمی".
نەقشەبەندی، له‌باره‌ی پشووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه: "ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار بدات، چونكه بڕیار له‌ده‌ست ئه‌وانه، به‌ڵام ئێمه پێمان ڕاگه‌یاندوون، سێشه‌ممه، 10ی موحه‌ڕه‌مه، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ش ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ش بۆنه‌ی ئایینی هه‌یه".
له‌وباره‌یه‌وه هه‌مزه حامید، له ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند :"10ی موحه‌ڕه‌م پشووه، به‌ڵام ئێمه نازانین ده‌كه‌وێته چ ڕۆژێك، ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئێستا هیچ بڕیارێكمان بۆ نه‌هاتووه كه چ ڕۆژێكه".
باس‌نیوز
