پەرلەمانتارێک: لە سلێمانی پێیان گوتین داهاتی پارێزگاکە گل دەدەینەوە

 پەرلەمانتارێک: لە سلێمانی پێیان گوتین داهاتی پارێزگاکە گل دەدەینەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە بەدواداچوونی بۆ داهاتی سلێمانی کردووە و پێی گوتراوە، داهاتی پارێزگاکە گل دەدەنەوە.

ئەنەس محەمەد، ئەندامی لێژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “ئەو بڕەداهاتەی کە تەنیا ژمارەکەی دەنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران، گوایە ئەوە داهاتی پارێزگای سلێمانییە، چەندین ساڵە بەو شێوە تەکنیکە ئەو ژمارانە هاتوون”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەدواداچوونیان لەسەر دۆسیەکە کردووە و گوتی: “بەدواداچوونمان کرد، لە سلێمانی گوتیان ئێمە ئەگەر ئەو بڕەپارەیەش بنێرین بۆ هەولێر، هەر بۆ شارەکە لێی گل دەدرێتەوە، بۆیە لێرە گلی دەدەینەوە و ئەوەی خەرج کراوە و ئەوەی دەست هاتووە بە فایلێک دەینرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، ئەو بابەتە جێگای پرسیارە، چونکە بڕ و ژمارە و جۆری خەرجی دەبێت ڕوون بکرێتەوە".

باسیشی لەوە کرد کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیران باوەڕی بەو ژمارانە کردووە کە لە سلێمانییەوە بۆی نێردراوە، بەڵام “ئێستا ئەو بۆچوونە گۆڕاوە، بۆیە لەوە دەچێت ئالیەتی دیکە پێشنیار بکرێت".










باسنیوز
Top