چوار ده‌وری حه‌ویجه كۆنتڕۆڵ كراوه
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "ده‌بوو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌ستی پێبكردبایه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارتی له كه‌ركووك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هۆكاری دواكه‌وتنی ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه نه‌زانراوه، به‌ڵام ده‌بوو زووتر ده‌ستی پێبكردبایه، چونكه ئێستا چوار ده‌وری حه‌ویجه كۆنترۆڵ، كراوه و له ڕووه فه‌رمییه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر هێرش بكرێت نه‌فه‌رێكی داعش ده‌رناچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێگایه‌كی دیكه بۆ ڕاكردن بۆ ناو شاری مووسڵ بدۆزینه‌وه، ئه‌وه نازانرێت".
گوتیشی: "پێشمه‌رگه ڕۆڵی به‌هێزی له ئازادكرنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌بێت".
باس‌نیوز
