به‌شی زمانى كوردی له زانكۆى به‌غدا به‌ره‌و داخستن ده‌چێت
به‌شی زمانى كوردى له هه‌ردوو كۆلێژى په‌روه‌رده و كۆلێژى زمان له زانكۆى به‌غدا، گرفتى نه‌بوونى مامۆستاى پسپۆڕ له بوارى زمان و ئه‌ده‌بی كوردى هه‌یه كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر یان دكتۆرا بێت، به‌و هۆیشه‌وه ساڵى ڕابردوو (2015/2016) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆكه و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى عێراقه‌وه، به‌شی زمانى كوردى له كۆلێژى زمان هه‌ڵپه‌سێردراوه و هیچ خوێندكارێكى وه‌رنه‌گرتووه، له به‌رنامه‌دایه بۆ ئه‌مساڵیش هیچ خوێندكارێك وه‌رنه‌گرێت.
دكتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هۆكارى دروستبوونى ئه‌و گرفته‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ: "ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى به‌شه‌كانی زمانى كوردى له زانكۆى به‌غدا، دانیشتووى هه‌رێمی كوردستان بوون و له ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌هۆى دۆخى ئه‌منییه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێ دامه‌زراون، له به‌غدا و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریشی هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا له زمان و ئه‌ده‌بی كوردى نییه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌و به‌شه له زانكۆى به‌غدا به‌ره‌و نه‌مان بچێت".
ئه‌و مامۆستایه ڕاى گه‌یاند: "به‌شی زمانى كوردى له عێراق، پێویسته جیاواز له هه‌ر به‌شێكى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه جیا له پێگه زانستییه‌كه‌ى، ناوه‌ندێكى نه‌ته‌وه‌ییشه ئه‌گه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه فشارمان دروست كردووه و ئێسته ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران له زمان و ئه‌ده‌بی كوردى و خوازیارى خزمه‌تكردنن له یه‌كێك له‌و كۆلێژانه‌دا، ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانییان بۆ بكه‌ین بۆ دامه‌زراندن".
هه‌روه‌ها گوتى: "چاره‌سه‌ر نه‌كردنى ئه‌م گرفته، وا ده‌كات چه‌ند ساڵێكى تر به‌شێك له زانكۆى به‌غدا نه‌مێنێت به‌ناوى به‌شی زمانى كوردى كه 57 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تى و له سه‌رده‌مى به‌عسدا گه‌شتووه‌ته لووتكه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى زانستى، به‌وه‌ش به‌شدار ده‌بین له داخستنى ئه‌و به‌شه‌دا".
به بڕواى ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى به‌شه كوردییه‌كانى زانكۆى به‌غدا، پێویسته: "به‌شێوه‌یه‌كى كاتى مانگانه بڕى 10 ملیۆن دینار دابین بكرێت بۆ هێنانى مامۆستاى پسپۆڕ له كوردستانه‌وه بۆ هه‌ردوو به‌شه‌كه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ، یان 6 كورسیی ماسته‌ر و بۆ خوێندنى زمان و ئه‌ده‌بی كوردى بۆ یه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر هه‌ردوو به‌شه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆكانى كوردستانه‌وه دابین بكرێت به‌وه‌ش دواى دوو ساڵ كێشه‌كه به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ساڵى ڕابردوو به‌دواداچوونێكم كردووه بۆ به‌شه‌كانى زمان له‌و زانكۆیه‌دا بۆم ده‌ركه‌وتووه، باڵوێزخانه‌كانى ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ئێران و توركیا، گه‌وره‌ترین پشتیوانیى مادى و مه‌عنه‌ویى به‌شه‌كانى زمانه‌كانیان له‌و كۆلێژانه‌دا ده‌كه‌ن، به ڕاده‌یه‌ك له ڕووى ستافه‌وه به‌شی زمانى عیبرى 14 مامۆستا و زمانى ڕووسی 15 مامۆستا و زمانه‌كانى فارسی و سریانى هه‌ریه‌كه‌یان 8 مامۆستا، هه‌روه‌ها زمانى توركى 5 مامۆستا و زمانى ئه‌ڵمانى 3 مامۆستا له به‌شه‌كانیاندا زیاده‌ن".
به‌شی زمانى كوردى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆى به‌غدا كه دایكى هه‌موو به‌شه كوردییه‌كانى عێراق و جیهانه، له ساڵى 1959 له سه‌رده‌مى حوكمڕانێتیى عه‌بدولكه‌ریم قاسم كراوه‌ته‌وه و زیاتر له 400 خوێندكارى هه‌یه له هه‌ردوو ده‌وامى به‌یانیان و ئێواران له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كدا كه هیچیان پسپۆڕى زمان و ئه‌ده‌بی كوردى نین، به‌شی كوردیى كۆلێژى زمانیش له ساڵى 2004 دامه‌زراوه و زیاتر له 100 خوێندكارى هه‌یه كه جگه له سه‌رۆكى به‌شه‌كه، هیچ مامۆستایه‌كى تر‌ى پسپۆڕى زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی نییه، به‌شه‌كانى هه‌ردوو كۆلێژه‌كه‌ش خوێندكارى سه‌ر به هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراقی تێدایه.
باسنيوز
