کوردستانی باکوور.. بەهۆی دەستڕێژەوە حەوت کەس بوونە قوربانی

 کوردستانی باکوور.. بەهۆی دەستڕێژەوە حەوت کەس بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، سەعات 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2016 010 -8 لە باژاری "جوولەمێرگ"ی سەر بە ناوچی گەڤەر لە کوردستانی باکوور لە ئەنجامی تەقە و دەستڕێژ چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیاکانی تورکیا ناوی کوژراوەکانیان بەم چەشنە راگەیاندووە "سەرهات یووڵدان، نێجدەت ئیشئوزوو، ڕەهمین سەفالین و ئایدن تومەن."

هەتا ئێستا مەیدیاکانی تورکیا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەک چۆن بووە و تەقەکەرەکان کی بووون.

لەلایەکی دیکەشەوە میدیاکانی پەکەکە نووسیویانە کە "لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیاوە دەستڕێژ لە خەڵکی سڤیل کراوە و حەوت کەس بوونەتە قوربانی."

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزیکی زۆری ئەمنیی سوپا و پۆلیسی تورکیا لە شوێنی ڕووداوەکە کۆ بوونەتەوە دەوری نەخۆشخانەی جوولەمێرگ گیراوە و ڕێگە نادرێت کەس نزیک بکەوێتەوە.










باسنيوز
Top