کەرکووک.. پێشمەرگە گردبوونەوەیەکی داعش تۆپباران دەکات

 کەرکووک.. پێشمەرگە گردبوونەوەیەکی داعش تۆپباران دەکات
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گردبوونەوەیەکی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش تۆپباران دەکەن و ژمارەیەک چەکدار دەکوژرێن.

سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2016، ژمارەیەک چەکدار و سەرکردەی داعش لە گوندی حەسەن شەلال لە رۆژئاوای شارۆچکەی داقووق لە باشووری کەرکووک کۆ ببوونەوە.

دوای گەیشتنی زانیارییەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە، تۆپخانەی پێشمەرگە ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دەیان چەکداری داعش کوژران و بریندار بوون.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.














باسنيوز
Top