ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری: پەکەکە بەشداری لە ئازادکردنەوەی مووسڵدا ناکات

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری: پەکەکە بەشداری لە ئازادکردنەوەی مووسڵدا ناکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ نەهاتووە و هیچ میحوەرێکی شەڕیشیان پێ نەدراوە.



شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “لە خشتەی بەشداریکردنی هێزەکانی ئازادکردنەوەی مووسڵدا، بەهیچ شێوەیەک ناوی پەکەکە نەهاتووە و بۆیان نییە بەشداری لەئازادکردنەوەی مووسڵ بکەن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەمڕۆ شەممە 8\10\2016، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق، دێنە هەولێر و لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوەی سەربازی دەکرێت کە پەیوەندی بە ئازادکردنەوەی مووسڵ هەیە و پەکەکەش بەشداری ناکات لەو شەڕەدا".

ئەمە لە کاتێک دایە کە مەزڵوم شنگالی، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ڕای گەیاندوو، ئەوان وەکوو پەکەکە بەشداریی ئازادکردنەوە مووسڵ دەکەن.



باسنیوز
Top