یاوەر: هەولێر و بەغدا بۆ شەڕی مووسڵ رێککەوتوون
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندووە، کە ئامادەکاریی تەواو بۆ ئۆپەراسیۆنەکە کراوە و بۆ هیچ فەرماندەیەکیش نییە ”وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە“ ئاشکرا بکات.
جەبار یاوەر هەروەها رایگەیاندووە، کە رێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش ”لەسەر ئاستی باڵا“ بووە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بە بەشداریکردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب و میلیشیای حەشدی نیشتیمانیی سوننەمەزهەب شان بە شانی سوپای عێراقی و هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ کردووە.
بە گوتەی جەبار یاوەر، دوای رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ، هەمان ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگار و جێگرەکەی شارەکە بەڕێوە دەبەن و سوپا، پۆلیسی ئیتیحادی و پۆلیسی مووسڵیش پاراستنی ئاسایشی مووسڵ دەگرنە ئەستۆ.
باسنیوز
