رێگه‌نه‌درا خۆپیشاندان له دژی تانكه‌ره‌كانی هه‌رێم له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت
ژمارەیەك خۆپێشاندەری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون و لەچوار كەس كە ناوەكانیان ئاشكرابووە، سێ كەسیان كچن, وەكوو بەرێوەبەری كەمپەینەكە ناویان ھاتووە.
ھاوكات عەباس ئاخوندی وەزیری رێگەوبانی ئێران داوای راگرتنی ھاتوچۆی تانكەرە نەوتییەكانی ھەرێمی كوردستانی رەتكردووه‌تەوە و دەڵێ سنووری باشماخ بۆ ئەوان گرنگە.
k24-
