فەلاح مستەفا: پیشمەرگە ناچێتە ناو شاری مووسڵەوە
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی ئاماده‌كارییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی نیازی په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌ودیو ناوچه‌كانی خۆی نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فرانس ٢٤)ی فه‌ره‌نسی، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه جگه له هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، پێویسته ڕێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی سیاسی هه‌بێت بۆ قۆناغی دوای داعش له شاره‌كه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه چاره‌سه‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان كه بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناسراو به (داعش)، هێنده‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان گرنگی هه‌یه، ئه‌گینا ده‌كرێت توندوتیژییه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وە.
سه‌باره‌ت به شداریی میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێت پێویسته به‌غدا گه‌ره‌نتیی ئاینده‌یه‌كی باشتر بدات به دانیشتوانی سوننه مه‌زهه‌بی مووسڵ و به‌شداری میلیشیا شیعه‌كان مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی تائیفی لێ ناكه‌وێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌لووجه ڕووی دا.
هه‌وه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه ئاماده‌ی به‌شداریكردنه نیازی په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ ئه‌ودیو ناوچه‌كانی خۆی نییه و ناچێته نێو شاری مووسڵه‌وه.
به بڕوای فه‌ڵاح مسته‌فا، به‌وپێیه‌ی داعش پێش زیاتر له دوو ساڵ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له مووسله‌وه ڕاگه‌یاند، "ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایی هاتنی داعش."
هه‌روه‌ها به‌سی له لایه‌نكانی مرۆیی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ كرد و ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتر له نیو ملیۆن ئاواره‌ی مووسڵ دوای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه بكه‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێر داوای هاوكاری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
Bas News-
