که‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ڕوو له بووژانه‌وه ده‌کاتەوە
به‌پێی ڕاپۆرتێکی (ئێراک ئۆیڵ ڕیپۆرت) جارێکی دیکه که‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ڕووی له بووژانه‌وه کردووه.
ڕاپۆرته‌که پشتی به بیروڕای شاره‌زایان و به‌رپرسانی تایبەتمەند بە بواری نەوت و گاز بەستووە و ئاماژەی به‌وه کردووە که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی بەوە کردووە که بڕێک له پابه‌ندییه داراییه‌کانی به‌رامبه‌ر به کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وت جێبه‌جێ بکات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه لە بواری وەبەهێنان لە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. هه‌روه‌ها ڕاپۆرتەکەی (ئێراک ئۆیڵ ڕیپۆرت) ئەوەی خستووەتەڕوو کە ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش هه‌ردوو لا له‌سه‌ری کۆکن و کاریگه‌ریی ئەرێنی دروست کردووه له‌سه‌ر متمانه و سوودی کۆمپانیا گه‌وره‌کان.
Hawler-
