واشنتۆن: لێدانی سه‌ربازی له ئه‌سه‌د ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هۆشدارینامه‌یه‌كی "توند"ی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، له باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ لێدان له به‌شاد ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا، واشنتۆن وه‌ڵامی هۆشدارییه‌كه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه".
ئیگۆر كۆناشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هۆشدارینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا، یان هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته، له دژی سوپای حكوومه‌تی سووریا، له ئاسمانی ئه‌و وڵاته بێت، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سیسته‌می به‌رگری، ده‌خرێته خواره‌وه.
مارك تۆنه‌ر، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له وه‌ڵامی پرسیارێك، له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی, گوتی: "تا ئێستاش گفتوگۆ له باره‌ی ته‌واوی بژارده‌كان به‌رده‌وامه، هه‌موو بژارده‌كانیش دیپلۆماسی نین".
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، خۆیان له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌دوور ده‌گرن، به‌ڵام لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی پێشبینی نه‌كراو.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش، ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سووریا، بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی نوێ له سووریا هه‌ڵپه‌سارد و مۆسكۆ و واشنتۆنیش یه‌كتر به شكستهێنانی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
k24-
