به‌رپرسێكی پارتی: مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه دۆخی شنگالی ئاڵۆزتركردووه
وه‌حید باكۆزی، به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "دوای شه‌هیدكردنی دوو پێشمه‌رگه له شه‌نگال، دواتر كه‌سێكی دیكه به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا تا به‌م شێوه‌یه بێت، ڕه‌وشی شنگال خراپتر ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "په‌كه‌كه گوێ بۆ هیچ ڕێسا و یاسایه‌كی حكوومه‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و سنووره ناگرێت، به‌رده‌وام كێشه بۆ شنگال دروست ده‌كات و به مانه‌وه‌شیان دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ئێزدی داوایان كردووه په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكات و په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌وه بێت".
باس‌نیوز
