به‌رپرسێكی پارتی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانوێست ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك دابگرن شكستیان هێنا
كاوێز مه‌لا په‌روێز، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویست ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك دابگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و تاكه كه‌سی به‌كاری بهێنن، به‌وه‌ی له ڕێگای تانكه‌ره‌وه بۆ ئێرانی بنێرن، شكستیان هێنا، چونكه خۆپیشاندانی خه‌ڵكی مه‌ریوان و ناڕه‌زایی ده‌نگی كه‌ركووكییه‌كان له‌سه‌ر به‌تاڵانبردنی نه‌وتی شاره‌كه‌یان، وه‌ڵامێكی به‌هێز بوو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بیریان له‌و بابه‌ته ده‌كرده‌وه".
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "خه‌ڵكی شاره‌كه باش ده‌زانن نه‌وته‌كه‌یان بۆچی به تانكه‌ر بۆ ئێران ده‌برێت و به‌شێكیشی ده‌درێت به كۆمپانیایه‌كی نادیار له شارێكی كوردستان، بۆیه ئه‌م ده‌نگه ناڕازییه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و لایه‌نانه به‌هۆش خۆیان دێنه‌وه كه چیان به خه‌ڵكی ئه‌م شاره كردووه".
باس‌نیوز
