لێژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، گوته‌بێژی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی به ئاژانسی ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروست بووه، كۆمیته‌ی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كانیان سست بووه، بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی به‌ناوی یه‌كێتی ده‌كرێت، بڕیاره‌كانی به‌بێ ئاگاداری ناوه‌ندی بڕیار، هیچ قورسایی نابێت و به‌بڕیاری فه‌رمی یه‌كێتی وه‌رناگیرێت".
گوته‌بێژی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، كۆمیته‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان و ناوه‌ندی بریاری یه‌كێتی، باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كراوه، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمیته‌یه‌كی دیكه دراوه.
باس‌نیوز
