په‌رله‌مانتارێكی پارتی: سه‌باره‌ت به زێباری هیچ داوایه‌كمان له مالیكی نه‌كردووه
د.ئه‌رده‌لان نوره‌دین، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "پارتی دیموكراتیی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه له هه‌ندێك میدیای كوردستان به‌تایبه‌ت میدیاكانی گۆڕان، هه‌روه‌ها میدیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌یان پێداوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پارتی دیموكراتیی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێره‌وی یاسایی پڕۆسه‌كه بووه، به‌ڵام هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان لایان دابوو، چونكه هیچ بڕگه‌یه‌ك نه‌بوو باس له ده‌نگدانی نهێنی بكات".
گوتیشی: "چاوه‌ڕوانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ین تا ده‌رئه‌نجامی تانهكهمان ئاشكرا بكات".
باس‌نیوز
