له دیارنهمانی 70ملیار دینارهكهی مانگانه داهاتی سلێمانی دهكۆڵدرێتهوه
(زیاد كاكەڕەزا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه: "لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و سۆشیالیست دروست كراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ داهاتی پارێزگای سلێمانی بكرێت، كە ئەو داهاتە بۆ نەگەڕاوەتەوە و ئایا دەگەڕێتەوە یاخود نا".
(كاكەڕەزا) گوتیشی، بڕیارە ئەو لیژنەیە هەفتەی داهاتوو دەستبەكار بێت و بەدواداچوون بۆ ئەوپرسە بكات.
دەشڵێت: "ئێمە هیچ بەدواداچوونمان نەكردووە و چاوەڕێی ئەنجامی ئەو لیژنەیە دەكەین".
پێشتر (غالب محەممەد) سەرۆكی لیژنەی بازرگانی و پیشەسازی و وزە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی به میدیا نێوخۆییهكانی راگەیاندووه: چەندین جارە لە راگەیاندنەكانهوه باس لەوەدەكرێت داهاتی ناوخۆی سلێمانی نانێرێت بۆ هەولێر، لەگەڵ ئەوەش كەس نازانێت لە پارێزگای سلێمانی چۆن خەرج دەكرێت كە داهاتەكە زیاتر لە 70 ملیار دینارە لە ماوەی یەك مانگدا، جگە لە داهاتی (بەرهەمەكانی نەوت، نەوت بە رێگەی تەنكەر).
(غالب محەممەد) گوتیشى: بەپێ ماددەی بیستوحەوتەم كە لە برگەی (دووەم، سێیەم) لە یاسای ژمارە (3) ی ساڵی 2009 ، باس لە داهاتی ناوخۆی پارێزگا دەكات، هەر بە پێی ماددەی هەشتەم لەیاسای ژمارە (3) ی ساڵێ 2009 ئاماژەی پێدراوە كە دەبێت ئەنجوومەن پێشكەشكردنی راسپاردەكان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێری و دارایی و چاككردنی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە و ئاگاداری داهاتی پارێزگا بێت.
سەرۆكی لیژنەی بازرگانی و پیشەسازی و وزە دهشڵێت، هەتا ئێستا ئاگادار نین ئەم پارەیە بۆ كۆی دەڕوات، ئەگەر ئەو داهاتانە نانێرێت بۆ وەزارەتی دارایی كەواتە لەپارێزگای سلێمانیە، هەتا ئێستا ئاگاداری ئەوە نین ئەم پارەیە دەرواتە خەزێنەی یەك و دووی پارێزگای سلێمانی چۆن و بەچ ئالیەتێك خەرجكراوە یان خەرج دەكرێت.
Hawler-
