ڕابه‌ر سدیق: زه‌مینه‌مان ڕه‌خساندووه و به‌رنامه‌مان داناوه بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه داراییه
ئه‌مڕۆ، بریكارى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت) پێشوازی له كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/10/2016، ڕابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت) پێشوازی له دومینیك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له سیرج سگنج، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌كاله‌تى فه‌ره‌نسى بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق و جۆن فرانسوا، ڕاوێژكارى ئابوورى له كونسوڵگه‌رى هه‌ولێر، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕابه‌ر سدیق، بریكارى وه‌زارت ڕایگه‌یاند: "به درێژایی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد فه‌ره‌نسا دۆست و پاڵپشتی گه‌لی كورد بووه، له ئێستاشدا ئێمه ده‌مانه‌ێت باشترین په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتی فه‌ره‌نسا دروست بكه‌ین و سوود له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان وه‌رگرین".
بریكارى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ڕووی ئابووریه‌وه پێویستیان به ئه‌زموون و گه‌شه‌ی ئابووری فه‌ره‌نسایه و ئامانجیان فراوانكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوولایه، گوتیشی: "ئێستا بارودۆخى هه‌رێم له بارێكى قورسدایه، له ساڵى 2014وه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقی فیدراڵه‌وه، له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك بڕاوه، كه مافێكى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بووه، له‌دواى بڕینى به‌شه بوودجه‌ش، تووشى شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بووین، قورساییه‌كى زۆرترى دروست كرد، هه‌روه‌ها ئاواره‌یه‌كى زۆریش ڕوویان له پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ش پێویستى به پاڵپشتى ماددیی هه‌یه بۆ ئیداره‌دان و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یان".
هه‌روه‌ها، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت، زه‌مینه‌مان ڕه‌خساندووه و به‌رنامه‌مان داناوه بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه داراییه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی، ئه‌ویش به ڕه‌خساندنى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات، به پێى ئه‌وله‌ویه‌تى دام و ده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
لای خۆشیه‌وه سیرج سگنج، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌كاله‌تى فه‌ره‌نسى بۆ په‌ره‌پێدان له عێراق، ڕایگه‌یاند: "هاوكار و هه‌ماه
Bas News-
