نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی بەیانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/10/6)، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 131 هەزار دینار بوو.
Bas News-
