وه‌فدێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بڕیار كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 6/10/2016 له شاری سلێمانی، وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، عوسمانی حاجی مه‌حموود، محه‌مه‌د جه‌مال، د. محه‌مه‌د عه‌لی، پێكدێت، له‌گه‌ڵ باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، كه پێكدێن له د. به‌رهه‌م ساڵح، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول، بارزانی ئه‌حمه‌د كورده و حاكم قادر، له ماڵی د. به‌رهه‌م كۆبونه‌ته‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌فده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌مان ئه‌و پرسانه تاوتوێ ده‌كه‌ن كه باڵی ناوه‌ندی بڕیار له چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی بڵاویان كردبویه‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆیه‌كه‌مین جاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆده‌بێته‌وه.
باس‌نیوز
