باڵوێزی نوێی كوێت: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵبگرێت
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/10/2016، مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سالم غه‌ساب محه‌مه‌د ئه‌لزمانان، باڵیۆزی نوێی وڵاتی كوێت له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و ئه‌و پێشهات و ئه‌گه‌رانه كرا، كه مه‌زه‌نده‌ی ڕوودانیان ده‌كرێ.
بالیۆزی نوێی وڵاتی كوێت ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستان و پاراستنی گشت پێكهاته‌كان بێ جیاوازی دا و ڕایگه‌یاند: "كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی گه‌لی كوردستانن و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر هه‌ڵگرێ".
له‌به‌رانبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به به‌شداری پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و پێویستی پڕۆژه و چاره‌سه‌ری نوێ بۆ كێشه ڕاسته‌قینه‌كانی عێراق كرد و رایگه‌یاند: "پێویسته بونیادی سیاسی عێراق به شێوه‌یه‌ك دابڕێژدرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ فره كولتووری و پێكهاته‌ی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی عێراق بگونجێ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانیدا له ئاشتیدا بژێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و جه‌خت له په‌ره‌پێدان و فره‌وانكردنیان له گشت بواره‌كان كرایه‌وه، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دا بێت.
باسنيوز
