بارزانی و باڵیۆزی نوێی كوێت بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ کرد

 بارزانی و باڵیۆزی نوێی كوێت بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ، لە سەلاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كوێت لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/10/2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سالم غەسبان ئەلزمانان، باڵیۆزی نوێی كوێت لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كوێت لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی كوردستان و دیداری لەگەڵ بارزانی دەربڕی، هەروەها سڵاوی ئەمیری كوێتی بە بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا هیوای پێشكەوتن و ئارامیشی بۆ گەلی كوردستان خواست.

لە بەرانبەردا، بارزانی سوپاسی ئەمیری كوێتی كرد و هیوای سەركەوتنیشی بۆ باڵیۆزی نوێی كوێت لە عێراق خواست، ڕۆشنایی خستە سەر بایەخ و پێگەی وڵاتی كوێت و پێشوازیشی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كرد.

هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و شەڕی تیرۆر و سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.









باسنيوز
Top