وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێ دەردەکات
بەپێی ئەو نووسراوەی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2016-10-6 بە ژمارە 14924 گشتاندنی بۆ گشت زانکۆکەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و لە نووسراوەکەدا ھاتووە، 10 نمرە وەک نمرەی بەخشراو بە قوتابییان و خوێندکاران بدرێت و ئەو نمرەیە بۆیان بخرێتە بۆ سەر دەرئەنجامی تاقی کردنەوەکانیان، تاوەکو لە لە ھەردوو حاڵەتی بار گۆڕین و بار سووککردن سوودی لێ وەربگرن.
لە نووسراوەکەی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا باسی ئەوەش کراوە، ئەگەر زانکۆیەک یاخود پەیمانگایەک پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و لە کاتی خۆیدا نمرەی بەخشراویان پێشکەش کردبێت، ئەوا ئەو 10 نمرەیە نایانگرێتەوە و کۆی نمرەی بەخشراو نابێت لە 10 نمرە زیاتربێت.
وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەروەھا داوای لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە، کە پێداچوونەوە بە نمرەی تاقیکردنەوەکان بکەن.
جێی باسە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا 10 نمرە وەک نمرەی بەخشراو بە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بدات.
باسنیوز
