حدک: ئێران بەتەمایە لە کرماشان دۆخی ترس و تۆقاندنی زیاتر زاڵ بکات

 حدک: ئێران بەتەمایە لە کرماشان دۆخی ترس و تۆقاندنی زیاتر زاڵ بکات
پاش گیان لەدەستدانی 12 گەریلای پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک) لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، بەدەستی سوپای پاسداران، ئەندامێکی ڕێبەری (حدک) ڕایدەگەیەنی "گیال لەدەستدانی هەر تێکۆشەرێکی کورد بەدەستی هێزەکانی ئیران ئیدانە دەکەین."

لەم بارەوە قادر وریا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ڕایگەیاند "من نە شارەزای ڕێککەوتن و نە شارەزای شەڕی پەژاک لەگەڵ ئێرانم، بەڵام ئێمە پێمان وایە کوشتن و گیان لەدەستدانی هەر گەنج و تێکۆشەڕیکی کورد بەدەستی هێزە ئەمنی و سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی درێژەی پیلانی لەمێژەی ئێرانە لەدژی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان."

ڕاشیگەیاند "هەر ڕۆڵەیەکی کورد لە هەر حزب و ڕێکخراوێک کە بەدەستی کۆماری ئیسلامی ببێتە قوربانی ئێمە ئیدانەی دەکەین و بەداخبوونی خۆمان ڕادەگەیەنین و بە خەسارێکی میللەتەکەمانی لەقەڵەم دەدەین."

ئەو ئەندامی ڕێبەریی حدک لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی کۆماری ئیسلامی ماوەیەیەک دەیهەوێ شەڕەکان بکێشێتە سنووری کرماشان و دەوروبەری، ڕایگەیاند "ئێران دەیهەوێ لە کرماشان و دەوروبەری بە چڕی کەشوهەوای سەرکوت زاڵ بکات و وای بنوێنێ کە لەو ناوچانە بەهێزە و کەس بۆی نییە چالاکی بکات، لەو ناوچەیەی کە ناڕەزایی مەدەنی زۆرە بەربەستی بۆ ساز بکات، دەیهەوێ ئەو فەزایە بڕەخسێنێ کە هەر کەسێک ڕەخنەی گرت و چالاکیی نواندن تۆمەتی ئەندامەتی بە حزب و پارتە کوردییەکانی بداتە پاڵ و کەشوهەوای ترس و تۆقاندن بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بکات."

قادر وریا، لە درێژەدا گوتیشی "بەهۆی ئەوەی کرماشان سنوورێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە، دەیهەوێ وا بنوێنێ لەویوە داعش دزە دەکات، بۆ ئەوەی سنوورەکانی خۆی لە ناوچەیەی بپاریزیت پەنا بۆ زۆر شت دەبات، لەلایەکی دیکەوەشە بەتەمایە لەڕێگەی جیاوازییە دینی و مەزهەبییەکانەوە دووبەرەکێ لە نێوان شیعە و سوننەدا ساز بکات و بە پیلانەکانی خۆی بگات."











باسنیوز
Top