حکوومەتی هەرێمی کوردستان: هێزەکەی تورکیا بە ڕەزامەندیی بەغدا لە نزیک مووسڵ جێگیر کراون
بەپێی ڕوونکردنەوەکەی سەفین دزەیی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: “دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه، هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنانیان پێشكەش به هەرێمی كوردستان و عێراق كرد”.
ئەوەش ئاشکرا کراوە: “لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداری و ڕەزامەندیی وەزیری بەرگریی عێراق و حكوومەتی عێراقی فیدرال، دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنان لە (دووبەردان و باشیك) لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و ڕاهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە”.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لە پرۆسەکەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیا لە هەردوو شوێنەکە، ڕاهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە و وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە. دەشڵێت: گلەوە زیاتر، نە سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری هیچ بەرنامەیەكی دیكه نین”.
باسنيوز
