نووسه‌رانی توركیا روونی ده‌كه‌نه‌وه كوردستانی باكوور وه‌به‌رهێنانی ده‌وێ یان ئاشتی
پێشتر زۆرێك له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌مان به‌ڵێنیان داوه و به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بردووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام یڵدرم گوتی ئه‌وه به‌ڵێنی ئاك پارتی و حكوومه‌ته و وه‌كو به‌ڵێنه‌كانی دیكه نابێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تیش بۆ باكوور قسه‌وباسی زۆری به دوای خۆیدا هێنا. زۆر له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی توركیا به هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن، به‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاره حكوومه‌ت گرنگی به باكوور بدات و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی لێ ئه‌نجام بدات. له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له نووسه‌ران پێیان وایه ئه‌م به‌ڵێنانه چاره‌ی برینی باكوورییه‌كان ناكات.
یاڵچن ئاكدۆغان نووسه‌ری دیاری سایتی T24 له نووسینێكیدا ده‌ڵێت باكوورییه‌كان ئاشتییان له وه‌به‌رهێنان به‌لاوه گرنگتره، بۆیه ده‌بوایه یڵدرم به‌ڵێنی ئاشتی به خه‌ڵك بدابوایه نه‌ك وه‌به‌رهێنانی گه‌وره.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا پێی وایه “ناكرێت شارێك وێران بكرێت و شه‌ڕیش هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌بێت و تۆیش باس له خزمه‌تگوزاری بكه‌یت، به‌ڵكو پێویسته سه‌ره‌تا بیر له‌وه بكه‌یته‌وه ئاشتی بۆ ناوچه‌كه بگێڕێته‌وه”.
فوئاد كه‌یمان پڕۆفیسۆر له زانكۆی (سه‌بانجی) له ئیسته‌نبۆڵ، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ (باس خه‌به‌ر) ده‌ڵێت: "حكوومه‌ته‌كانی پێشووتری توركیا به‌ڵێنی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌یان له باكوور دابوو، به‌ڵام نه‌یانكرد. ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئاك پارتی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی بباته سه‌ر كارێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت و له داهاتوویش بڕوایه‌ك و ئومێدێك له‌نێوان وه‌به‌رهێنان و ده‌وڵه‌ت دروست ده‌بێت به‌وه‌ی نه‌ترسن وه‌به‌رهێنان له باكوور ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌و پێی وایه كه ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی حكوومه‌ت بڕیاره له باكوور ئه‌نجامی بدات، ره‌نگه له داهاتوو پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ئاسانتر بكات و ئیدی ئاشتی و وه‌به‌رهێنان یه‌ك بگرنه‌وه.
له‌باره‌ی پرسی چاره‌سه‌ریشه‌وه بۆچوونی وایه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توركیا ئه‌و پرسه به پرسی خۆی نه‌زانێت ئه‌نجامی نابێت، بۆیه پێویسته بڵێت كێشه كورد له توركیا كێشه‌ی منه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات.
یاڵچن ئاكدۆغان پێی وایه حكوومه‌ت نایه‌وێت خزمه‌تكوزاری بۆ باكوور ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی باكوور بێت له‌م كاته‌دا كه شه‌ڕ تا دێت فراوانتر ده‌بێت باسی له پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌ده‌كرد. ئه‌و نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌وه‌ی هه‌ر حكوومه‌ت بوو ده‌یگوت ویستومانه كارگه‌ی گه‌وره و پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌ندازیار و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی رفاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردوون. بۆیه ئاكدۆغان ده‌ڵێت به‌بێ بوونی ئاشتی، په‌كه‌كه به هه‌مان شێوه ئه‌ندازیار و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌رفێنێته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی فوئاد كه‌یمان راسته یڵدرم گوتی له توركیا (چاره‌سه‌ری و ماره‌سه‌ری) نییه، به‌ڵام ئه‌و گوته‌یه‌ی بۆیه كردووه له لایه‌ك په‌كه‌كه خه‌ریكی لێدانی خه‌نده‌ق و شه‌ڕكردن بوو، له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌ت هه‌وڵی كوده‌تای به خۆیه‌وه بینی، بۆیه له لێواری كه‌وتن رزگاری بوو و ئه‌و گوته‌ی له توڕه‌ییه‌وه كردووه.
فوئاد نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه گه‌وره‌یه‌ی یڵدرم له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی بۆ باكوور خۆی به‌شێكه له پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد. ئه‌و ویستی به كورده‌كان بڵێت ئێوه‌یش وه‌كو تورك رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن و جیاوازیتان ناكه‌ین، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش هه‌ر گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا.
ئاكدۆغان له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت له ساڵی 2012 ئه‌ردۆگان كه ئه‌وكات سه‌رۆك وه‌زیران بوو به‌ڵێنی به باكوور دا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنانی گه‌وره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ر به‌ڵێن بوو و جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه پێی وایه ئه‌وه‌ی یڵدرمیش هه‌ر به‌ڵێنه. له به‌رامبه‌ردا فوئاد گه‌شبینه و پێچه‌وانه‌ی ئاكدۆغان پێی وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت راسته ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌نجام بدرابوایه، به‌ڵام ئێستایش ئه‌نجام بدرێت هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه.
باسنيوز
