پەژاک: کۆمەڵێک گەریلا بە پیلانی سوپای پاسداران لە کرماشان گیانیان لەدەست دا

 پەژاک: کۆمەڵێک گەریلا بە پیلانی سوپای پاسداران لە کرماشان گیانیان لەدەست دا
دوو ڕۆژ دوای ڕووداوی گیان لەدەستدانی 12 گەریلای پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، باڵی سەربازیی پەژاک (YRK) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کوژراوەکان ئەندامی ئەوان بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "گرووپێک لە گەریلاکانیان بە پیلانگێڕیی سوپای پاسداران و بەکرێگیراوانی هەرێمی شەهید بوون."


دەقی راگەیەندراوەکە:

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبر (١٣ی رەزبەر) گرووپێک لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی پیلانگێڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەکرێگیراوانی هەرێمی، شەهید بوون.

دواتر سەبارەت بەم بابەتە وردەکاری و زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – YRK










باسنیوز
Top