پارتی: هیچ لایەنێک موزایەدە بە پۆستی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نەکات
لەسەر پۆستی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق (یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان و یەکێتی)، پێیان وایە کە ئەو پۆستە پشکی کوردە نەک لایەنێکی سیاسی وەک ئەوان ئاماژەیان پێی داوە. لە بەرامبەردا سیروان سیرینی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “پۆستی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی ڕێککەوتنی پێشوو، پۆستی پارتی دیموکراتیی کوردستانە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پارتی بەربژێرێکی بۆ ئەو پۆستە هەبووە، بەڵام ئێستا لایداوە و کەسێکی دیکە بۆ پۆستەکە پێشنیاز دەکات. گوتیشی: “بۆ هیچ لایەنێک نییە موزایەدە بەو پۆستەوە بکات، یان بیانەوێت بەربژێری خۆیان لەو پۆستەدا دابنێن، چونکە بەپێی ژمارەی کوردسییەکان، ئەو پۆستە بە پارتی دراوە”.
باسنیوز
