نوێنەرێکی ئێزدییەکان: لە شنگال پەکەکە ڕاستەوخۆ فەرمان لە هادی عامرییەوە وەردەگرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6\10\2016، شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “پەکەکە لەشنگال فەرمان لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت، لەوێوە پارە و چەکیان بۆ دێت، هاوکاریی سەربازی دەکرێن، یارمەتی داراییان پێ دەدرێت”.
شامۆ جەختیشی لەوە کردەوە: "پەکەکە وەک هێزێکی حەشدی شەعبی ناویان لە لیستی مووچە و بودجەی ئەو هێزەی عێراقدا تۆمار کراوە و فەرمان ڕاستەوخۆ لە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و فەرماندەی حەشدی شەعبی وەردەگرن و خۆشی دەیانخاتە ئامادە باشییەوە". ئەو کارەشی بە مەترسیدار وەسف کرد کە پەکەکە ئەنجامی دەدات.
باسنیوز
