نوێنەرێکی ئێزدییەکان: لە شنگال پەکەکە ڕاستەوخۆ فەرمان لە هادی عامرییەوە وەردەگرێت

 نوێنەرێکی ئێزدییەکان: لە شنگال پەکەکە ڕاستەوخۆ فەرمان لە هادی عامرییەوە وەردەگرێت
نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شەنگال فەرمان لە هادی عامری، فەرماندەی حەشدی شەعبی. وەردەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6\10\2016، شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “پەکەکە لەشنگال فەرمان لە حەشدی شەعبی وەردەگرێت، لەوێوە پارە و چەکیان بۆ دێت، هاوکاریی سەربازی دەکرێن، یارمەتی داراییان پێ دەدرێت”.

شامۆ جەختیشی لەوە کردەوە: "پەکەکە وەک هێزێکی حەشدی شەعبی ناویان لە لیستی مووچە و بودجەی ئەو هێزەی عێراقدا تۆمار کراوە و فەرمان ڕاستەوخۆ لە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و فەرماندەی حەشدی شەعبی وەردەگرن و خۆشی دەیانخاتە ئامادە باشییەوە". ئەو کارەشی بە مەترسیدار وەسف کرد کە پەکەکە ئەنجامی دەدات.







باسنیوز
Top