بایدن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سوپاسی بارزانی دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەلایەن جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پێگەیشت، تیایدا بایدن سوپاسی سەركردایەتیی بارزانی كرد لە شەڕی داعش و تاوتوێی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستانیان كرد.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، جێگری ئۆباما سوپاسی سه‌ركردایه‌تی بارزانی كردووە له شه‌ڕی دژ به داعش. هەروەها هه‌ماهه‌نگی نێوان بارزانی و حەیدەر عه‌بادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی به‌رز نرخاندووە.
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سەر ئاماده‌كاری زیاتر كردووەته‌وه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستە له ده‌ستی داعش ماون.
Bas News-
