نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ دابەزی


ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (2016/10/5)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1274) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1284) دۆلار بوو.


لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (233) هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:


لیرە - 350,000 دینار
یەک کیلۆ زێڕ - 41,344 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) - 200 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) - 265 دینار
Bas News-
Top