لیژنه‌ى ئه‌منى شنگال به‌دواداچوون بۆ شه‌هیدكردنى دووكارمهندەکەی دهۆك ده‌كات
(وەیسی عەبدوڵا) و (عەبدولمەناف تەها)، هەردووکیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی دهۆك فەرمنبەر بوون؛ ماوەی دوو ساڵیش بوو خۆبەخشانە لە ناوچەی شنگالدا كاریان دەكرد و، ڕێگاوبان و ساترەكانی هێزی پێشمەرگەیان چاک دەکردەوە؛ بەسترپیرێ واتە ٢/١٠/٢٠١٦ تەرمی هەردووكیان له نزیك سنووری هێزه‌كانى یه‌په‌گه لە چیای شنگالدا دۆزرایەوە؛ ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى شارۆچکەى شنگال دەڵێت لیژنه‌ى ئه‌منیەتی شنگال شوێنی شههیدكرانى ئەو دوو كارمه‌ندەی ڕێگاوبانى دهۆك دەگرێ.
(مەیسەر حەجى ساڵح) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شارۆچکەى شنگال بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "لیژنه‌ى ئه‌منیەتی شنگال شوێنی شههیدكرانى ئه‌و دوو كارمه‌نده دەگرێ؛ چاوەڕوانین زووتر تاوانباران بگرین."
مەیسەر حەجى گوتیشى: "ئێمەی خه‌ڵكى شنگال لە بکەرانی ئەو تاوانە هاتووینەتە دەنگ، با هەر کەس و لایەنێکیش بێت."
PDK-
