نەتەوە یەكگرتووەكان ئێران به‌ پێشێلكردنی مافی مرۆڤى تۆمه‌تبار دەكات

 نەتەوە یەكگرتووەكان ئێران به‌ پێشێلكردنی مافی مرۆڤى تۆمه‌تبار دەكات


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بان كی موون, سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان, لە راپۆرتێكدا بۆ لیژنەی گشتی رێكخراوه‌كه‌، ئێرانی بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار كرد.

بان كی موون لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت: "بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدانەكان و دادگایيکردنی نادادپەروەرانە و دەستگیرکردنی ھاوڵاتییان بە بێ بەڵگە, لەلایەن ئێرانەوە, پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە و جێگەی نیگەرانییە".

لە ماوەی رابردووشدا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند لە یەك ساڵدا زیاتر لە 1000 كەس لە ئێران لە سێدارەدراون.
k24-
Top