پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هیچ لایەنێک لەناو یەکێتی ناتوانێت خۆی بەسەر ئەوەی دیکەدا فەرز بکات
لەبارەی ئەگەری فەرامۆشکردنی ناوەندی بڕیاری یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، سەعید مەسیفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی یەکێتی نیشیتمانی کوردستان، رایگەیاند، هیچ کەسێک بۆی نییە لایەنێکی دیکە لەناو یەکێتی پەراوێزبخات، چونکە یەکێتی یەکێتی هەموویانە، من بڕیاری خۆم دەدەم یەکێتیم یان یەکێتی نابم، سەنگەر دەگۆڕیمەوە یان نا، هیچ کەسێک لەناو یەکێتی ناتوانێت کەسێکی دیکە دەربکات، هەمووی لەناو یەک حزبە.
لەبارەی بەشداری نەکردنی ناوەندی بڕیار لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و گۆڕان. مەسیفی ئەوەی خستەروو، لەوە دەچێت بەشێک لە ئەندامان لە دەرەوەی وڵات بن، یان نەیان توانیبێت ئامادەبن، بۆیە هەموو کۆبوونەوەکان بەکردەوە کۆبوونەوەی فەرمین، ئێستاش فراکسیۆنی یەکێتی هەرمان فراکسیۆنە و وەک یەکێتی مامەڵە دەکەین، گوتی: "کێشەکانی یەکێتی دەبێت لەمەکتەبی سیاسی چارەسەری بکرێن، بۆیە لەوەتەی یەکێتی هەبووە فرە مینبەری هەبووە ڕۆژێ هەبووە یەکێتی زۆر لەو دۆخەکەی ئێستا خراپتر بووە بەس کێشەکانی چارەسەر کراوە".
دەشڵێت: "هەموو کەسێک خۆی بڕیار دەدات کەس ناتوانێت بڕیار سەرە ئەوی دیکە فەرز بکات".
باسنیوز
