کوردستان و ئێران لە بواری په‌روه‌رده لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5/10/2016)ى زایینى، (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (عه‌لى زه‌ره‌فشان)ى جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌ره‌تا و له پرێس كۆنفڕانسێكدا (د. پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌خێرهاتنى شانده باڵاكه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى كرد و هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه له ڕووى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه لێكتێگه‌یشتنێكى فراوان واژۆ بكه‌ن، چونكه ئێران له ڕووى پێشكه‌وتنى په‌روه‌رده‌وه هه‌نگاوێكى باشى بڕیوه و هیواى خواست هاوکارى و یارمەتییەکان لە خزمەتى باشترکردنى سێکتەرى پەروەردە بن.
لای خۆشییەوە جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش دڵخۆشى خۆى ده‌ربڕى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و گوتى: "ئێمه له‌گه‌ڵ برا و دۆسته‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان زۆر شت پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه و ئه‌مه‌یش وامان لێ ده‌كات كه هاوكارى یه‌كترى بین له زۆر ڕووه‌وه به‌تایبه‌ت له ڕووى په‌روه‌رده‌ییه‌وه".
پاشان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شانده‌كه ده‌ستى پێكرد له‌مه‌ڕ نووسینى لێكتێگه‌یشتنه‌كه كه له هه‌شت خاڵ پێك هاتبوون و تیایاندا جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن و هاوكارى جددى كرابووه‌وه له ڕووى خوێندنى پیشه‌یى، ئه‌زموونه‌كان، ڕه‌هه‌نده ته‌كنیكى و ته‌كنه‌لۆژیاییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده و فێركردن، پێگه‌یاندى مامۆستایان، مه‌شق و ڕاهێنانى زیاتر و چۆنییه‌تى پێكه‌وه‌به‌ستنى قوتابخانه‌كان له ڕووى ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
پاشان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران واژۆیان له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرد. (عه‌لى زه‌ره‌فشان) له‌مباره‌وه گوتى: "هیوادارین كه ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه ببێته خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له بوارى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه، چونكه تیایدا قسه‌ى جددى و به‌ندى تایبه‌تمان بۆ هاوكارى یه‌كترى تۆمار كردووه و دڵنیاین كه ده‌توانین به هه‌ردوولامانه‌وه ئاستى زانستى قوتابی و خوێندكارانمان و ئاستى هۆشیارى مامۆستا و مه‌شق و ڕاهێنانیان بگه‌یێنینه قۆناغێكى باش".
باسنيوز
