سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: نابێ تورکیا ئازادیی ڕۆژنامەنووسی بەرتەسک بکاتەوە
دەقی قسەکانی گوتەبێژی سەندیکا:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسی ناڕازییه له‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردی له‌توركیا
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌ندیكا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامهووسانی كوردستان ناڕازیبوون و دڵگرانی خۆی به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی توركیا به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه كوردیه‌كان ده‌ده‌بڕێت.
دەبێ حكوومه‌تی توركیا له‌ژێر هیچ بیانوویەكدا، ده‌ست بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌ربڕین نه‌بات، چونكه ئه‌م بواره و كهشو هه‌وای ئازادییه‌كان به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هاتۆته‌دی‌و خزمه‌تی گه‌لانی توركیا به‌گشتی كردوه، بۆیه داوا ده‌كرێت هه‌رچی زووه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێبكاته‌وه‌و ده‌ست له داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و گرتنی رۆژنامه‌نووسان ههڵبگیرێتو ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
5/10/2016
هه‌ولێر
باس‌نیوز
