سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: نابێ تورکیا ئازادیی ڕۆژنامەنووسی بەرتەسک بکاتەوە

 سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: نابێ تورکیا ئازادیی ڕۆژنامەنووسی بەرتەسک بکاتەوە
گوتەبێژی سەندیدکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سه‌ره‌ڕای ناڕازیبون‌ و دڵگرانی له‌ بڕیاری حكوومه‌تی توركیا به ‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و له‌نێویاندا ڕۆژنامه‌و رادیۆو ته‌له‌ڤزیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌ربڕی و داواشی كرد كه‌ ئه‌و كه‌ش و بواره‌ی ئازادی راده‌ربڕین ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هاتبوه‌ دی، به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه‌.



دەقی قسەکانی گوتەبێژی سەندیکا:

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسی ناڕازییه‌ له‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیای كوردی له‌توركیا

هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌ندیكا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌ووسانی كوردستان ناڕازیبوون و دڵگرانی خۆی به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی توركیا به‌داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی رۆژنامه‌و رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ كوردیه‌كان ده‌ده‌بڕێت.

دەبێ حكوومه‌تی توركیا له‌ژێر هیچ بیانوویەكدا، ده‌ست بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌ربڕین نه‌بات، چونكه‌ ئه‌م بواره‌ و كه‌شو هه‌وای ئازادییه‌كان به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی هاتۆته‌دی‌و خزمه‌تی گه‌لانی توركیا به‌گشتی كردوه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كرێت هه‌رچی زووه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌و ده‌ست له‌ داخستنی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و گرتنی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبگیرێتو ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.




5/10/2016

هه‌ولێر










باسنیوز
Top