حكوومه‌تی فلانده‌رز پێشمه‌رگه برینداره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
دوێنێ سێشه‌ممه 4/10/2016 له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی فلانده‌رز (به‌لجیكا)، كون یۆنگبلوت، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی فلانده‌رز، سه‌درانی باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئامانجی سه‌ره‌كی دیداره‌كه، بریتی بوو له هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ فلانده‌رز، به سه‌رۆكایه‌تی د.عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه سه‌ردانه‌كه به پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه كه لایه‌نی سیاسی، ئابووری و كه‌لتووری له‌خۆگرتبوو، جگه له‌وه‌ش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی كه له دانیشتنه فه‌رمییه‌كانی شانده‌كه كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی فلانده‌رز، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئابووری، ژووری بازرگانی و كۆمپانیاكاندا باسیان لێوه‌كرابوو.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونه‌كان، ئه‌و ڕێكار و میكانیزمانه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی فلانده‌رز بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان دابووین، له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان، جه‌نگی دژی داعش، ته‌ندروستی، خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لایه‌نی وه‌رزش و فه‌رهه‌نگی، تاوتوێ كراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه حكوومه‌تی فلانده‌رز، هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی بریندار بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گرێته‌خۆ، كه له‌و باره‌یه‌وه ڕێكاره‌كانی چوونه‌پێشه‌وه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به ووردی تاوتوێ كراوه.
باسنيوز
