كەركووك.. شەش چەكداری داعش دەستگیر كران

 كەركووك.. شەش چەكداری داعش دەستگیر كران
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی كەركووك ڕایدەگەیەنێت شەش چەکداری داعش كە لەگەڵ ئاوارەكانی حەویجە دزەیان كردبووە ناو شاری كەركووك، دەستگیر كران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/10/2016، فەرهاد حەمەعەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كەركووك- پارتی، ڕایگەیاند "هێزەكانی ئاسایشی كەركووك، بە پشتبەستن بە زانیاریی ورد، توانیان شەش چەكداری سەر بە داعش دەستگیر بكەن، كە لەگەڵ ئاوارەكانی حەویجە دزەیان كردبووە ناو شاری كەركووكەوە".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی كەركووك، گوتیشی: "تەواوی دەستگیركراوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە چەكداری داعش بوونە و دژ بە هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق شەڕیان كردووە".

ڕاشی گەیاند: "یەكێك لە چەكدارەكان مێرمنداڵە و دانی بەوەدا ناوە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە چەند جارێك دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەری".










باسنیوز
Top