سیاسه‌توانێکی نزیك له په‌كه‌كه: قه‌ندیل بۆ نێوانگیریی بارزانی ئاماده‌یه
له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی (هه‌ده‌په) بۆ باشووری كوردستان، محه‌مه‌ده‌مین پێنجوێنی گوتی: “(هه‌ده‌په) ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دیموكراتانه خۆیان پیشانی خه‌ڵكی باشوور بده‌ن. وه‌ك دراوسێیه‌كی باش هاتن و دیداریان كرد. به‌ر له هه‌مووان چوونه دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، پاشان چاویان به به‌رپرسانی پارتی و هه‌موو پارته‌كانی باشوور كه‌وت. پرۆژه‌ی ئه‌وان ئه‌وه بوو، پردێكی دیالۆگ له‌نێوان هه‌موو هێزه‌كانی سیاسیی كورد دروست بێت. هێزه‌كانی سیاسیی باشوور پشتیوانی له شۆڕشی باكوور و هێزه‌كانی سیاسیی باكوور بكه‌ن، ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ن له رێی په‌یوه‌ندیی سیاسی و بارزگانی و ئابووریی خۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا، كارێك بكه‌ن كه جارێكی دی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ست پێ بكاته‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه گوتی: “له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستانیش گۆڕانی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه. پێم وایه دوای شه‌ڕی مووسڵ گۆڕانی سه‌یر له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌دات، گرنگ ئه‌وه‌یه كه هاوشانی ئه‌و گۆڕانه كورد بتوانێ دانوستاندن بكات و سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاتێك هاته باشوور، له‌باره‌ی ره‌وشی كوردی باشوور له پاش شه‌ڕی مووسڵیش گفتوگۆی كرد. شاندی باشووری كوردستانیش چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراق له‌باره‌ی قۆناغی دوای داعش و ره‌وشی كوردستان گفتوگۆی كرد، دوای رزگاركردنی مووسڵ شتی سه‌یر روو ده‌دات، كه ئێستا پێشبینی ناكرێت، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دیموكراتانه بێت. په‌یوه‌ندییه‌ك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی”.
پێنجوێنی ئاشكرای ده‌كات: “وه‌ك من بزانم (په‌كه‌كه) هه‌رده‌م بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ئاماده‌یه، ئه‌وان هیچ كاتێ ئاشتییان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. هه‌موو به‌رپرسانی گه‌وره و بچووكی (په‌كه‌كه) له سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهانیش گوتوویانه، كه ئه‌وان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ئاماده‌ن. ئه‌ویش به گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه به‌ڕێز ئۆجه‌لان نووسیونی و به ده‌سته‌ی (هه‌ده‌په)دا ره‌وانه‌ی كرد و له (دۆڵمه باخچه)ش خوێندرایه‌وه. لێ به بڕوای من له قۆناغه‌دا پرۆسه‌ی ئاشتی نایه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه”.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی باشوور، شاندی (هه‌ده‌په) سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد، پێنجوێنی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی دراوسێش راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به حكوومه‌تی (ئاكه‌په) و (په‌كه‌كه)شیان گوتووه، ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی توركیا و هه‌ردوو گه‌لی كورد و توركه، لێ ئه‌وان به لووتبه‌رزییه‌وه خۆیان به مه‌زن ده‌بینن و مل ناده‌نه پرۆسه‌ی ئاشتی. لێ من نازانم له پاش رزگاركردنی مووسڵ و لاوازبوونی داعش، ئاخۆ ئه‌وان چ جۆره سیاسه‌تێك ده‌گرنه به‌ر. هیوام وایه توركیا گوێ له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بگرێت."
ئۆجه‌لان گوتی، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توكیا دوو نوێنه‌ری خۆی ره‌وانه بكات، ئه‌وا ئه‌و ده‌توانێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات. پێنجوێنی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: “پێشنیاری من ئه‌وه‌یه، با ده‌سته‌یه‌ك بچێته لای به‌ڕێز ئۆجه‌لان و هه‌ڤپه‌یڤینی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ئۆجه‌لان له میدیای توركیاوه قسه بكات، به هێزی چه‌كدار و میلله‌تی باكوور و (هه‌ده‌په) بڵێ، وه‌رن با به هه‌موو لایه‌كمان چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێنه‌وه. لێ به بڕوای من، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ له رێی هه‌ندێ ده‌سته و گرووپی مه‌ده‌نییه‌وه به ناوی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده‌وه له مه‌یدان و له لایه‌ن هێزی چه‌كدار و قه‌ندیل و (په‌كه‌كه)وه بێت. حكوومه‌ت ده‌ڵێ (په‌كه‌كه) تیرۆریسته، ده‌شیه‌وێ هێزی چه‌كدار له خه‌ڵك جیا بكاته‌وه، میلله‌تیش له هێزی چه‌كدار جیا بكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت. ته‌نیا رێیه‌ك كه بتوانێ پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، رێی هێزی چه‌كداره، په‌كه‌كه و ئۆجه‌لانه. ده‌بێ روو بكه‌نه قه‌ندیل و ئیمرالی. وه‌ك پێشتر كه ده‌سته‌ی (هه‌ده‌په) ده‌چوونه ئیمرالی و ده‌هاتنه قه‌ندیل، په‌یامیان ده‌هێنا و روانینی كه‌سایه‌تییه‌كانی باشووریان وه‌رده‌گرت. به گوێره‌ی ئه‌وه نه‌خشه‌ڕێیه‌كیان بۆ ئه‌و پرسه ده‌كێشا”.
ئاخۆ ده‌كرێ پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌وێته سه‌ر راسته‌ڕێی خۆی؟ پێنجوێنی به‌رسڤ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: “به بڕوای من قه‌ندیل ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ نێوانگیری بكات، سه‌رۆك بارزانی بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، كاك نێچیرڤان بێت یان كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بێت و هه‌ر كه‌سێ، كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا هه‌بێت، نێوانگیرییه‌كه‌ی په‌سند ده‌كرێت. ئه‌وان ئاماده‌ن، لێ ئایا حكوومه‌تی توركیاش ئاماده‌یه پرۆتۆكۆلێك بنووسێ و نه‌خشه‌ڕێیه‌ك بكێشێ و بڵێ، ئێمه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له پرسی كورد ده‌ڕوانین. ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكوومه‌تی توركیایه. ده‌شزانم كه دۆسیه‌ی كورد له لای شه‌خسی جه‌نابی ئه‌ردۆغانه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێ، با هه‌موو لایه‌نانی سیاسی هه‌بن، رۆشنبیرانیش هه‌بن، كه‌سانی وه‌ك ئیسماعیل بێشكچیش هه‌بن، هه‌موو با بێن نه‌خشه‌ڕێیه‌ك ئاماده بكه‌ن”.
باسنيوز
