كۆبوونه‌وه‌كان باڵه‌كانی یه‌كێتیی زیاتر له‌یه‌ك دوور خسته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، بارودۆخی ناوخۆی ئه‌و حزبه و كێشه‌كانی نێوان باڵی ناوه‌ندی بڕیار و باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی، به شێوه‌یه‌ك خراپ بووه كه هیچ ئومێدێك بۆ لێك نزیكبوونه‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌ماوه .
سه‌رچاوه‌كه رای گه‌یاند، له كاتێكدا كه هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان شكستی خواردووه، پێشبینی ناكرێ هیچ هه‌وڵێكی دیكه ماڵی یه‌كێتی رێك بخاته‌وه و باڵی ناوه‌ندی بڕیاریش پێداگری له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، باڵی ده‌ستڕۆیشتوو دواى شكستخواردنی دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ باڵی ناوه‌ندی بڕیار، ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان زه‌مینه‌سازی بۆ به‌ستنی كۆنگره بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر باڵی ناوه‌ند به‌شدار بن تێیدا دووچاری شكست ببن و ئه‌گه‌ر به‌شداری كۆنگره‌كه‌ش نه‌بن، ئه‌وا باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له كۆنگره‌كه‌دا بریاڕی ده‌ركردنیان بده‌ن و خۆیان به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ببنه خاوه‌نی یه‌كێتی.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره بوونه‌ته‌وه و په‌یامیان داوه‌ته باڵی ده‌ستڕۆیشتوو كه له‌و حاڵه‌دا ئه‌وان ده‌سته‌وستان نابن.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، باڵی ده‌ستڕۆیشتوو ئێستا كێشه‌كانی گه‌یشتووه به ڕاده‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری (مام جه‌لال)یش له كاره‌كانی هێرۆ ئبراهیم ئه‌حمه‌د ناڕازین و هه‌ریه‌كه له مه‌لا به‌ختیار و ئاراسی شێخ جه‌نگی و دكتۆر خه‌سره‌ویش داوایان له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كردووه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر نا بارودۆخه‌كه روو له ته‌قینه‌وه ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه و پێىوایه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌ستوه‌ردان به قازانجی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له (یه‌كێتی)دا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه راشی گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی گۆڕان له‌م هه‌فته‌یه ته‌نیا له‌گه‌ڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم بووه، باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی به‌ته‌واوی خۆی له گۆڕان دوور خستووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گۆڕان له یه‌كێتیی پرسیوه: مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، نوێنه‌ری ئه‌وان بووه له سه‌فه‌ره‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، یان هه‌ر خۆیان رۆیشتوون؟
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئاگاداری مه‌لابه‌ختیار بوون بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، له‌به‌رامبه‌ر به‌وه، سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه‌سی یه‌كه‌می باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییان راگه‌یاندووه، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوانیان نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌كێتی بۆ پرسێكی وه‌ها بێ پرسی سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه بڕوات، به‌ڵكو ده‌بێ سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی بڕیار بدات و كه‌سێك دیاری بكات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێ بده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه به‌وه‌ی، كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدا تاوتوێی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له سلێمانی، كه به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی كراوه و سه‌ركرده‌كانی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ئاماده نه‌بوون، قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه پێویسته گۆڕان پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌رچاو بگرێ، كه هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه یه‌كێتی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكیشیاندا ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی گۆڕان بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رای گه‌یاندووه، هه‌ر باس و بڕیارێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا درابێت، بڕیاری گشتگیری یه‌كێتی نییه.
له نووسینێكیشدا سلێمان عه‌بدوڵا یونس، كادیری پێشكه‌وتووی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه "گۆڕان به‌بێ هیچ پاساوێكی لۆژیكی، چانسی سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی، به ئاڕاسته دژه‌كه، به‌خشیوه"، كه مه‌به‌ستی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه گۆڕان ناوه‌ندی بڕیاری په‌راوێز خستووه و ڕووی له ئاڕاسته‌ی (زۆرینه‌ی ماڵباتخوازانی یه‌كێتی) كردووه و به قازانجی ماڵباتخوازان كه‌وتووه‌ته ناو ململانێی خاوه‌ندارێتی و قه‌یرانی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، وته‌بێژی فه‌رمیی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی رای گه‌یاند، له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵكو باڵی هێرۆ ئیبراهیم پێشنیازێكیان هه‌بووه و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بڕیار ره‌ت كرایه‌وه و ناوه‌ندی بڕیاریش دوو پێشنیازی هه‌بوو له لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ره‌ت كرایه‌وه، گوتیشی "ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ئاماده ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ست به گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی دیكه ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه خستووه‌ته به‌رده‌م هێرۆ ئیبراهیم، كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه، گرنگترینیان ئه‌وه بووه كه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی بێت نه‌ك ته‌نیا مه‌كته‌بی سیاسی، هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیش، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن، داهات و دارایی یه‌كێتی دیار بێت و خه‌رجییه‌كانی روون بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له واده‌یه‌كی دیاریكراودا، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی تیادا نه‌كرێت.
به‌ڵام هێرۆ ئیبراهیم، به هه‌موو خاڵه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه رازی نه‌بووه و داوای كردووه، ئه‌و لیژنانه ئه‌كتیڤ بكرێنه‌وه كه پێشتر بۆ ئه‌و پرسانه‌ی ناوه‌ندی بڕیار داوایان ده‌كا، پێكهاتبوون. به‌ڵام ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه، ئیسماعیل مه‌حموود عه‌بدوڵا، لێپرسراوی پێشووی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گه‌یاندووه: "كێشه‌ی یه‌كێتی زۆر قووڵه و چاره‌سه‌ركردنیشی ئاسان نییه، چونكه دوو ئاڕاسته‌ی به‌هێز له‌ناو ئه‌م حزبه‌دا دروست بوونه".
باس‌نیوز
