ڤلادیمیر پوتین سەردانی تورکیا دەکات

ڤلادیمیر پوتین سەردانی تورکیا دەکات
ڕوسیا ڕایگەیاند، رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەم ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە، سەردانی تورکیا دەکات.

یوری ئوشاکۆڤ راوێژکاری سەرۆکی روسیا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە "بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە ڤلادیمیر پوتین سەردانی تورکیا دەکات".

ئەو راوێژکارە ئەوەشی راگەیاندووە، کەوا لە چوارچێوەی سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتیندا لە ئیستانبوڵ بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی وزە دەکات.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانى ڕوسیاى کرد و سەردانەکەش بووە هۆى ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات کە لەدواى خستنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى ڕوسی لەلایەن تورکیاوە دروست بوو بوو.
Top