یەکێتیی مامۆستایان: بەوە ڕازین دەستکاری پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان بکرێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی یەکێتییەکە کە دوێنێ چوارشەممە 4\10\2016 بڵاو کراوەتەوە ، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری داوە، پاشەکەوتی مووچەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بە نایاسایی دەزانن و دووپاتی کردووەتەوە: ”تەنها بەوە ڕازین کە دەستکاری پاشەکەوتەکە بکرێت، ئەویش بەپێی پڕۆژەی پێشکەشکراوی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان“.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه‌له رۆژی دوو شه‌ممه رێككه‌وتی (3/10/2016) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، به‌وردی هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كان كرد به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن (2016-2017)، له‌مباره‌یه‌وه مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت نیگه‌رانی قوڵی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر دواكه‌وت له هه‌نگاونان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاری (ی.م.ك)كه له كاتێكی زۆر گونجاو‌دا پڕۆژه‌ی چاككردنی ره‌وشی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایانیان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رزكردبۆوه، چونكه هه‌ر زوو دركی به‌وه كردبوو كه به‌م ره‌وشه ناله‌باره‌ی ژیان ناتوانرێ درێژه به پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره و گرنگ بدرێت، سه‌ره‌نجام مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ژماره (18) له 11/8/2016 و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی په‌سه‌ندكرد: -
1- ئه‌م پاشه‌كه‌وته‌ی ئێستا به‌سه‌ر مامۆستایان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌پێنراوه نایاساییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین له ژێر هیچ ناوونیشانێك پاره ته‌رخان بكرێت، ته‌نها به‌وه رازین ده‌سكاری پاشه‌كه‌وته‌كه به پشت به‌ستن به پڕۆژه‌ی پێشكه‌شكراوی (ی.م.ك) بكرێت له‌مه‌ڕ چاككردنی ره‌وشی ژیانی مامۆستایان له‌سه‌ر میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئاماژه پێكراو، یه‌كێتی مامۆستایان بڕوای وایه ده‌رفه‌ت ماوه‌و حكومه‌ت ده‌توانێت بڕیاری گونجاو بدات .
2- به پشت به‌ستن به بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ژماره (18) له 11/8/2016 مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌داته‌وه لقه‌كان له سنوری چالاكی خۆیان، به‌مه‌رجێك زۆرترین راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانیان بكه‌ن، ئینجا بڕیار و هه‌ڵوێستی گونجاو وه‌ربگرن .
3- به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستایان له‌هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان به‌دۆخێكی زۆر هه‌ستیار و ناله‌باری ژیان تێده‌په‌ڕن، داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ رێكارێكی نه‌گونجاو وه‌رنه‌گرن به‌رامبه‌ریان .
له‌كۆتاییدا دووپاتی درێژه‌دان به‌هه‌وڵه‌كان له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی مامۆستایان و پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروست ده‌كه‌ینه‌وه، داواكارین به‌زوترین كات حكومه‌تیش به‌ده‌نگمانه‌وه بێت .
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
باس‌نیوز
