هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 75 هه‌زار مه‌تر دووجای له سلێمانی پێده‌درێت و نرخەكەشی بایی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاره
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه كه‌ناڵی ئێن ئار تی ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌تیف ڕه‌شید هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 75 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وی له ناوچه‌ی ده‌باشانی شاری سلێمانی پێدراوه و له‌سه‌ری تاپۆكراوه.
كه‌ناڵه‌كه خه‌مڵاندنی بۆ نرخی ئه‌و زه‌وییه كردووه كه دراوه به هاوسه‌ره‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئاشكرای كردووه كه ئه‌و هه‌زاران مه‌تره زه‌وییه بایی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی بەڵگەنامەکە عەبدولەتیف محەمەد جەمال رەشید کە پێشتر پۆستی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانى حكوومەتی عێراقی هەبووه و هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە، حەفتاو پێنج هەزار مەتر دوجا زەوی لەسەر تاپۆ کراوە لە پارچە زەوی 144 لەسەر 17ى مەڵکەندی دەباشان.
پێدانی ئه‌و ڕووبه‌ره زۆره زه‌وییه به هاوسه‌ره‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌كاتێكدایه كه ئه‌و كه‌سه له‌ئێستادا هیچ پۆستێكی حیزبی و حكوومی نییه.
باس‌نیوز
