نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی
به‌پێی رۆیته‌رز (تا كاتژمێر (4:30) به كاتی گرینیج، كاتژمێر 7:30 سه‌رله‌به‌یانی به كاتی هه‌رێمی كوردستان)، نه‌وتی خاوی مام ناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس 45 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به (49.14)دۆلار بازرگانی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی خاوی برنت به‌بری 42 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت به (51.29) دۆلار بازرگانی پێوه‌كرا.
بازرگانان ده‌ڵێن به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی راپۆرتێكی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكییه‌وه (API) بووه كه دوێنێ ئێواره بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ده‌ریخستووه كه نه‌وتی خاوی كۆگاكراوی ئه‌مریكی پێده‌چێت بۆ پێنجه‌مین هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك دابه‌زیبێت و به‌بری (7.6) ملیۆن به‌رمیل كه‌مبوبێته‌وه.
ئیداره‌ی زانیاری ووزه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكی (EIA) ئه‌مرۆ داتا فه‌رمییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده به‌پێی راپرسییه‌كی رۆیته‌رز له‌نێوان شرۆڤهكاراندا پێشبینی كراوه له راپۆرته‌كه‌یدا بۆ هه‌فته‌ی رابردوو كه له30ی ئه‌یلوولدا كۆتایی هات، زیادبوونی نه‌وتی خاوی كۆگاكراوی ئه‌مریكی به‌بری (2.6) ملیۆن به‌رمیل رابگه‌یه‌نێت.
دوێنێ نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م دابه‌زین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادكردنی هه‌نارده‌ی ئێران و نیگه‌رانی له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی زیاده‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
گه‌شبینییه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ڕه‌نگه هه‌ندێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه وه‌كو ڕوسیا، له كۆبونه‌وه‌ی داهاتویاندا له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا بگه‌نه شێوهرێكهوتنێك بۆ پشتگیری كردن له نرخه‌كان.
به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن ڕه‌نگه له ماوه‌ی چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بۆ خوار ئاستی 50 دۆلار داببه‌زێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌كو ڕوسیا مانگی ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی خۆیان زیاتر كردووه و مه‌ترسی شكستهێنانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی ئه‌م مانگه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئۆپیكیش زۆر به‌رزه.
رۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت(ئۆپیك) گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی بكه‌وێته مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو .
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌خێرایی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 6% به‌رزبوونه‌وه و دوێنێ نرخه‌كانی نه‌وتی خاو جارێكی تر ئاستی 50 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
خەندان
